2021-02-06   349     
گه‌نجه‌كانی شاری ناسریه داوای دیاریكردنی چاره‌نووسی چالاكوانێكی ده‌ستگیركراو ده‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌كه رفێندراوه و نازانرێت چیی به‌سه‌ر هاتووه.
ئاوێنه: له دوێنێ هه‌ینییه‌وه، گه‌نجانی شاری ناسریه رژاونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای دیاریكردنی چاره‌نووسی سه‌جاد عێراقی، چالاكوانی مه‌ده‌نیی رفێندرا‌و ده‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌كه بێسه‌روشوێنه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، گه‌نجه‌كانی ناسریه رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و پردێكی شاره‌كه‌یان به‌ناوی پردی حه‌زارات له نزیك گۆڕه‌پانی حه‌بوبی گرت.
له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ هه‌ینیشدا كه ناونرابوو هه‌ینیی سه‌جاد عێراقی، به‌هۆی پێكدادانی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، سێ خۆپیشانده‌ر بریندار بوون.