عێراق داوایەكی ئێران ڕەت دەكاتەوە
  2021-02-06       554       

حکوومەتی عێراق داوایەکی ئێرانی ڕەتكردەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی مێژوویی ناسراو بە تاقی کسیرا باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا.

ئاوێنه‌: سەرەتای مانگی رابردوو، وەزیری کولتوور و پیشەدەستییەکانی ئێران، عەلی ئەسغەر مونسان دەرخستەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرا لەلایەن شارەزایانی بواری شوێنەواری ئێران پێشکەش بە حکوومەتی عێراق کردبوو.

 وەزارەتی رۆشنبیری عێراق بڵاویکردەوە، لەیس حوسێن، سەرۆکی دەستەی گشتی شوێنەوار و کولتووری عێراق، داوای لێبووردنی لە باڵیۆزی ئێران لە بەغدا كردووە و بۆ ڕەتكردنەوەی داوایەكەی ئێران بۆ نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرا.

لەیس حوسێن لە دیدارەکەیدا بە باڵیۆزی ئێران، ئیرەج مەسجدی راگەیاندووە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی شوێنەوار لە ناوچە کێشەلەسەرەکان ئەرکی نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرا دەگرێتە ئەستۆ.

حوسێن دەشڵێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی شوێنەوار لە ناوچە کێشەلەسەرەکان پێشینەیەکی خێرای بەبڕی ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ کارەکانی نۆژەنکردنەوەی هەیوانی تاقی کیسرا تەرخان کردووە.

سەرۆکی دەستەی گشتی شوێنەوار و کولتووری عێراق روونیشی كردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ پاراستنی شوێنەوار لە ناوچە کێشەلەسەرەکان لە مانگی شوباتدا شارەزایانی نێودەوڵەتیی رەوانەی عێراق دەکات بۆ دەستپێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تاقی کیسرا.
هەیوانی مەدائین کە بە "تاقی کیسرا" ناسراوە، شوێنەواری بەجێماوی یەکێک لە کۆشکەکانی کیسرا ئەنۆشێروانە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی ساسانی و دەکەوێتە سنووری شاری قەتسیفوون لە ناوچەی مەدائین کە لەڕووی کارگێڕییەوە سەربە پارێزگای بەغدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×