وەزیری دەرەوەی ئێران: بایدن وڵاتێکی وێرانەی لە ترەمپ وەرگرتووە
  2021-02-07       453       
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە ئیدارەی بایدن کرد پەلە بکەن لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و  ڕاشیگەیاند، بایدن وڵاتێکی وێرانەی لە ترەمپ وەرگرتووە و  ئەمەریکا دوچاری قەیرانی شەرعییەت و یەکگرتوویی نەتەوەیی بووەتەوە.  

ئاوێنه‌: محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی"همشری"ی ئێرانی ( 6ی شوباتی 2021) ،ڕایگەیاندووە،"تا ئیدارەی بایدن زیاترکێشەی ئەتۆمی دوابخات و چارەسەری نەکات زیانەکانی زیاتر دەبن و سیاسەتی دەرەوەشی دووچاری گورزێکی گەورە دەبێتەوە".  

زەریف، جەختیلەوە کردەووتەوە،" بەردەوامی شەڕی ئابوری دژبە ئێران دەبێتە مایەی ئەوەی وێنەی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا لە ناوبچێت و لە سیاسەتی ئیدارەی پێشوو بچێت".  

ئەوەشی وتووە،" ڕێککەوتنی ئەتۆمی سەرکەوتوو بوو لە کۆتاییهێنان بە کۆدەنگی ئاسایشی جیهان لە دژی ئێران و کۆتاییهێنان بە سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش و بەدەستهێنانی دانپێنانە نێودەوڵەتییەکان بە مافە ناوکییەکانی ئێران".  

زەریف ئاماژەی بەوەشکردووە، "دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتۆن، هەنگاوێکی ڕاست نییە، پێویستە واشنتۆن بگەرێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکە، ئەو پرسەش پێویستی بە دانوستانی هەردوولا نییە".  

زەریف ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە بایدن هەوڵی ئەوە بدات خێراتر بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ( 5+1)  ئەوەش بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەی لە قەیرانی نێودەوڵەتی، یاسای پەرلەمانی و هەڵبژاردنەکان کاتی زۆری بۆ ئیدارەکەی  بایدن نەهێشتووەتەوە".  

وەزیری دەرەوەی ئێران، باسیلەوەشکردووە، " بایدن وڵاتێکی وێرانەی لەترەمپ وەرگرتووە، ئەمەریکا دوچاری قەیرانی شەرعییەت و یەکگرتوویی نەتەوەیی بووەتەوە، ترەمپ دژبە سومبولی دیموکراسی وڵاتەکەی کە کۆنگرێسە سەرکردایەتی یاخیبونی کردووە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×