لەناو شاری بەغدا ژمارەیەك چەكداری داعش دەستگیر دەكرێن
  2021-02-07       368       

ئاژانسی هەواڵگری عێراق ئاشكرایدەكات، لەهەڵمەتێكی هێزەكانیان لەناو شاری بەغدا دا توانیویانە ژمارەیەك چەكداری  داعش دەستگیر بكەن و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكەن.

ئاوێنه‌: بەپێی راگەیێندراوێكی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە لە هەڵمەتێكی ئەمنیدا 13 چەكداری داعشیان لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای شاری بەغدا دەستگیركرد، كە بەگوێرەی ماددەی 4ی یاسای تیرۆر داواکرابوون.

وەك لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە: "لە کاتی لێكۆڵینەوەكان چەكدارە دەستگیركراوەكان دانیان بەوەداناوە كە لە كەرتەكانی كەركووك، نەینەوا، باكووری بەغدا و دیجلە كاریان كردووە و هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی سڤیلیان كردووەتە ئامانج".

هەر بەپێی راگەیێندراوێکی ئاژانسەکە، بەڕێوەبەرایەتی بازگەکان و رێگاکانی دەرەوەی بەغدا، هێزەکانیان توانیویانە دوو چەکداری داعش لە دوو بازگە دەستگیر بکەن کە بەپێی مادە 4ی تیرۆر داواکرابوون.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×