2021-02-07   385     
وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند له ڕۆژی سێشه‌ممه 9-2-2021 دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات.
ئاوێنە: له‌وباره‌یه‌وه سه‌عید نمه‌كی وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا له سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت و له قۆناغی یه‌كه‌مدا 16 ملیۆن و 800 هه‌زار ڤاكسینی روسی دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی: سه‌ره‌تا كارمه‌ندان و پزیشكانی ته‌ندروستی و به‌ساڵاچوان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 65 ساڵه‌وه‌یه لێی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن.