سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: موچە كەمناكرێتەوە و ئەمساڵ زەویی نیشتەجێبوون دابەشدەكرێت
  2021-02-07       402       

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “موچە كەمناكرێتەوە و ئەمساڵ زەویی نیشتەجێبوون دابەشدەكرێت.”

ئاوێنه‌: دوای ئەوەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی لە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا ڕەتكردەوە، سەرۆكی پەرلەمان پشتیوانیی ئەو بڕگەیەی كرد و پەسەندی دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ سۆمەرییە نیوز ڕایگەیاند، “لێبڕین و كەمكردنەوەی موچە، پلە تایبەت و باڵاكان دەگرێتەوە و فەرمانبەرانی تر هیچ لە موچەكانیان نابڕدرێت.”

حەلبوسی جەختیشیكردووەتەوە، “لە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا، بڕگەیەك دانراوە بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر توێژەكانی كۆمەڵد، كە فەرمانبەر و دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان و هاوڵاتییانی سوودمەندبووی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی دەگرێتەوە.”

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە “پارێزگاكان ڕێگەیان پێدەدرێت زەوییەكانیان ڕێكبخەن و چاكیان بكەن و بە نرخێكی ڕەمزی و زۆر كەم بەسەر كەسانی شایستەدا دابەشیان بكەن.”


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×