ئەمشەو دوشەممە، هێزەكانی "سەرایا سەلام"ی سەربە رەوتی سەدر بە بیانوی بونی هەڕەشەی ئەمنی بۆ سەر شوێنە پیرۆزەكانی شیعە لە بەغداو نەجەف و كەربەلا، لە شەقامەكان بڵاوەیان پێكرا. پاش ئەوە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران رایگەیاند، بونیاتنان بە زیادەڕۆیی بۆ سەر پیرۆزییە ئایینی و نیشتمانییەكان و گرتنی رێگەكان ناكرێت، بەڵكو بە پشتیوانیكردنی دەوڵەت دەبێت.
ئاوێنە: چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبونه‌ته‌وه‌و نیشانی دەدەن كه ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی گروپی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌شێوەیەكی چڕ لە چەند شەقامێكی بەغداو چەند شارێكی دیكە بڵاوبونەتەوە.
بڵاوبونەوەی ئەو چەكدارانە دوای ئه‌وه هات، كه ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی، كه‌سی نزیكی موقته‌دا سه‌در ئاشكرایكرد، زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتوه كە "رێككه‌وتنێك له نێوان داعش و شانه نوستوه‌كانی حزبی به‌عس كراوه، بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره و فراوان بۆ سه‌ر به‌شێك له مه‌زارگه و شوێنه پیرۆزه مه‌زهه‌بییه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌غدای پایته‌خت."
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ش ئه‌مڕۆ "ئه‌بو یاسر"، "یاریده‌ده‌ری جیهادیی" موقته‌دا سه‌در كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی سازكرد‌و تێیدا رایگه‌یاند، "له ئاماده‌كاری ته‌واودان بۆ به‌رگریكردن له پیرۆزییه‌كانیان."
دوای دروستبونی ئەو دۆخە، كەمێك لەمەوبەر مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند، دەستبەرداری بونیاتنان و شكۆی دەوڵەت نابین و دەستكەوتی زۆرمان بەدەستهێناوە لە چارەسەركردنی قەیرانە ئەمنی و ئابوری و تەندروستییەكان.
وتوشیەتی"بونیاتنان بە زیادەڕۆیی بۆ سەر رەمز و پیرۆزییە ئایینی و نیشتمانییەكان و لێدان لە دامەزراوەكان و گرتنی رێگاكان نابێت، بەڵكو بە پشتیوانیكردنی دەوڵەت دەبێت."
كازمی جەختی كردۆتەوە كە "چاوپۆشی لەوانە ناكەین زیادەڕۆییان كردوە."