بۆمبێکی چێنراو لەبەغدا تەقییەوە
  2021-02-09       355       
شەوی رابردوو لەنزیک پردی بنوک لەباکوری رۆژهەڵاتی بەغدا بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکانیش تەقینەوەکە جگە لە زیانی مادی، زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئاوێنە: سەرچاوەیەکی بەرپرس لەهێزە ئەمنییەکانی عێراق بەکەناڵی سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە، شەوی رابردوو بۆمبێکی چێنراو پردی بنوکی لەباکوری رۆژهەڵاتی بەغدای کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزە ئەمنییەکان دوای تەقینەوەکە رێگەی سەرەکی هاتوچۆیان لەسەر ئەو پردە داخستووە و لێکۆڵینەوەش لەبارەی روداوەکە دەستیپێکردوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×