ئێران: ئەگەر پاڵمان پێوەبنرێت بۆ پیشەسازی چەکی ئەتۆمی خەتای ئێمە نیە
  2021-02-09       793       
وەزیری ئاسایش و هەواڵگری ئێران رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی تاران بەرەو چەکی ئەتۆمی پاڵپێوەنرابێت ئەوە هەڵەی ئەو نەبوە، بەڵکو هەڵەی ئەوانەیە کە هانی دەدەن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

ئاوێنە: مەحمود عەلاوی، وەزیری ئاسایش و هەواڵگری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران رایگەیاند، "فتوای عەلی خامنەیی-مان رێبەری باڵامان هەیە لەسەر پیرۆزکردنی پیشەسازی چەکی ئەتۆمی، تەنانەت ئەگەر پشیلەیەک لە سوچێکدا گیرخوارد ئەوا رێچکەیەک بۆ بەرگری لە خۆی دەدۆزرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر ئێران بە ئاڕاستەی بەرهەمهێنانی پیشەسازی چەکی ئەتۆمی پاڵپێوەبنرێت ئەوا خەتای نابێت، ئەوە خەتای ئەوانە دەبێت کە پاڵیان پێوەناوە بۆ ئەو کارە، بەڵام لە دۆخی ئاساییدا ئێران "نیازی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نییە و هیچ پلانێکیشی نییە".

دوای کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێککەوتنامەی ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015، ئێران دەستیکردوەتەوە بە پیتاندنی یۆرانۆم، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەش رایگەیاند، "ئێران مەرج بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی دادەنێت، ئێستا تۆپەکە لە مەیدانی ئێران نییە و دەبێت ئەمریکا سەرەتا پابەندییەکانی جێبەجێبکات لەبارەی ئەو رێکەوتنەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×