وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران: حکومەتی عێراق پرسی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ یه‌كلایی كردۆته‌وه‌
  2021-02-09       909       
حەسەن نازم
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حکومەتی عێراق پرسی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ له‌پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌دا یه‌كلایی كردۆته‌وه‌، به‌ڵام ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هه‌ڵوێستی‌ جیاوازی‌ خۆی هەیە له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

ئاوێنه‌: حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پشكی‌ هه‌رێم له‌ناو پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2021دا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێمە پرۆژە یاسای بودجەمان پێشکەشی پەرلەمان کردووە، ئەمە مانای وایە حکومەت لای خۆیەوە بابەتی هەرێمی کوردستانی یەکلایی کردۆتەوە کە بابەتێکی دیارو زانراوە".

وتیشی‌، به‌ڵام لایه‌نێكی‌ دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌، ئەنجومەنی نوێنەران رای خۆی هەیە له‌سه‌ر پشكی‌ هه‌رێم له‌پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌دا، 

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئه‌وه‌شی‌ وت، حکومەت داوای 250 هەزار بەرمیل نەوت دەکات، ئەمەش رێککەوتنی لەسەر کراوە".

حەسەن نازم ڕونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا بودجە لەئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌، بێگومان دەستکاری‌و هەمواری‌ مادده‌كانی‌ دەکرێتەوە، "پێموایە لەچەند رۆژی داهاتودا دیدارو لێکتێگەیشتن دەبێت، بەمەبەستی گەیشتن بەشتێکی کۆتایی سەبارەت بەهەرێمی کوردستان".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×