خامنه‌یی لێخۆشبونی بۆ زیندانیه‌ عێراقیه‌كانی وڵاتەکەی ده‌ركرد
  2021-02-10       383       
رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌زامه‌ندی لێخۆشبونی بۆ ژماره‌یه‌ك زیندانیكراوی عێراق له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی.

ئاوێنە: عه‌باس ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق رایگەیاند، عه‌لی خامنه‌یی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رازی بوه‌ به‌ لێخۆشبونی زیندانیه‌ عێراقیه‌كانی ئێران، بۆ ئه‌وه‌ش مه‌رجی پێویستی هه‌یه‌.

ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌ چوارچێوه‌ی دانوستان و رێكکه‌وتنه‌كاندا، فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی بۆ به‌شێك له‌ زیندانیكراوه‌ ئێرانیه‌كان له‌ عێراق ده‌رچوه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ ئێران، زیندانیكراوانی دیكه‌ی ئێرانیش ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سزاکانیان له‌ زیندانه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ر ببه‌ن.

ره‌ئیسی باسی لەوەشکردوە، لێبوردنی زیندانیانی ئێرانی له‌زیندانه‌كانی عێراق گرنگه‌، كه‌ به‌پێی یاسا له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌، به‌دواداچونی تایبه‌تیش بۆئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كرێت، تا ئه‌نجامی پێویست به‌ده‌ستده‌هێنن.

ئێواره‌ی هەشتی ئەم مانگە، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته‌ به‌غدا و دوێنێش، له‌چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانیان، سێ رێكکه‌وتنی هاوبه‌شیان له‌بواره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئاڵوگۆڕی تۆمه‌تباران و هاوكاری دادوه‌ری واژۆكرد.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×