بەڵێن ئیسماعیل،
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی کوردستان ئاشکرایكرد: بودجه‌ی ساڵی (2021)ی هەرێمی
کوردستان به (14) ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌و رۆژی 15ی ئەم مانگە دەگاتە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.
ئاوێنە: به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامی لیژنه‌ی
دارایی لە په‌رله‌مانی كوردستان بە میدیای رەسمی گۆڕانی رایگه‌یاند: بودجه‌ی ساڵی
(2021) به (14) ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌و کورتهێنانی دەبێت، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌رێت
به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ و به‌غداو چاكسازی له سه‌رچاوه‌كانی داهات له هه‌رێمی
كوردستان پڕبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر چاكسازی بكرێت ده‌توانرێت له‌كاتی خۆیدا موچه
دابه‌شبكرێت و پڕۆژه‌كانیش ده‌كه‌ونەوە كار.
وتیشی"بۆئه‌وه‌ی
حكومه‌تێكی شه‌فاف و په‌رله‌مانێكی كارا هه‌بێت و بتوانێت چاودێری حكومه‌ت بكات، پێویست
ده‌كات پڕۆژه یاسای بودجه هه‌بێت، پڕۆژه یاساكه له‌وه‌زاره‌تی دارایی ته‌واو
بوه‌و ته‌نها ژماره‌و داتاكانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ماوه، له (15)ی ئەم
مانگە ده‌چێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی یاسایی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پێداچونه‌وه‌ی
پێداده‌كه‌ن و دوای په‌سه‌ندكردنی، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت."
بەڵێن ئیسماعیل ئەوەی
خستەڕو: له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی (2021) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی
له پابه‌ندبون به رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كردوه‌ته‌وه‌و وتیشی"پێویسته
كورد هه‌میشه چاوی له به‌غدا نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی بۆ چاكسازی له‌ناوخۆدا
له كه‌رتی نه‌وت و پێداچونه‌وه به‌گرێبه‌سته‌كان و خاڵه سنورییه‌كان و رێوشێنه‌كانی
كۆكردنه‌وه‌ی داهات بنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و داهاته زۆره‌ی له كوردستان هه‌یه
به‌باشی كۆبكرێته‌وه‌و بخرێته خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی داراییەوە."