2021-02-11   603     
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەدات لەوەی دەستەوەستان نابن لە بەرامبەر هێرشی حوسییەكان بۆ سەر خاكی سعودیە.
ئاوێنە: دوای هێرهشهكهی دوێنێ حوسییه‌كان بۆ سه‌ر فرۆكهخانهیهكی مه‌ده‌نی سعودیا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەداته حوسییه‌كان و ده‌ڵێت: پێویسته پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەكان بن.
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان هاوتا سعودیەكەی، ڕایگەیاند: ڕیازهاوبەشێكی ئەمنی گرنگی واشنتۆنە لە ناوچەكەدا، هەر لەو ڕوانگەیەوە ئیدارەی ئەمریكا دەستەوەستان نابێت لە بەرامبەر هێرشی حوسییەكانی یەمەن، لە دژی سعودیە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئیدانەی بۆردومانكردنی فڕۆكەخانەی ئەبهای نێودەوڵەتی لە سعودیە كرد و داواشی لە حوسییەكان كرد، پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەكان بن، بۆ ئاساییكردنەوەی ڕەوشی یەمەن و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی، لە تەواوی ئەو وڵاتەدا.
هۆشدارییەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كاتێكدایە، كه دوێنێ حوسییه‌كان هێرشێكی موشه‌كیان كرده سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی "ئه‌بها" له سعودیه، فرۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی گری گرت و زه‌ره‌ری ماڵی لێكهوتهوه.