2021-02-11   1189     
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته لیژنه‌ی دارایی و په‌رله‌مانی عێراق به‌زوویی پرسی پڕۆژه‌یاسای بودجه و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ئاوێنە: عالیه نوسێف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وه‌ڵامی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی دایه‌وه و له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی: "مه‌سرور بارزانی هه‌ڕه‌شه له سیاسه‌تمه‌دارانی به‌غدا ده‌كات كه قورسایی و به‌های خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه ته‌واوی داهاتی نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە: "پێویستە لیژنەی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران بڕیار بدەن کە ئایا بە پێی لێدوانه‌كه‌ی بارزانی، بەها و قورسایی خۆیان لە دەستدەدەن یان بودجە تێدەپەرێت؟".
ئەوەشی نوسیوە: "قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته بارمته‌ی ململانێ و دزیی سیاسه‌تمه‌دارانی هه‌رێم".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌نوسینه‌كه‌یدا له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌پرسێت: "ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به به‌غدا نادەستوورییه به‌ڵام برسیكردنی گه‌له‌كه‌ت ده‌ستوورییه؟".