لەعێراق دو هەزارو 190 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون
  2021-02-13       388       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 190 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات حەوت توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 38 هەزار و 411 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 190 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەوانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك كە یەك هەزارو 158 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لە پارێزگای دهۆك بوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 641 هەزار و 628 كەس و لەوانە 13 هەزارو 164 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 605 هەزارو 980 كەسیان چاكبونەتەوەو 22 هەزارو 484 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 271 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×