حوسییەكان فڕۆكەخانەیەكی سعودیەیان بە ئامانج گرت
  2021-02-13       477       

چەكدارانی حوسی ئاشكرایان كردووە، ئەمڕۆ لە پەلامارێكدا فڕۆكەخانەی ئەبهای سعودییەیان بە ئامانج گرتووە.

ئاوێنه‌: یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەكان لە تویتەر نوسیویەتی، “هێزە ئاسمانییەكانی سەربە حوسییەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە هێرشێكدا ئامانجێكی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبهای لە سعودیە كردە ئامانج”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە وەڵامی هێرەش و ئاڵۆزییە سەربازییەكان و گەمارۆ بەردەوامەكانی سەر یەمەن ئەو هێرشە ئەنجامدراوە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو فڕۆكەیەی هێرشەكەی پێ ئەنجامدراوە لە جۆری سەماد سێ بووە، كە بە وردیی ئامانجەكانی پێكاوە”.

لای خۆشییەوە هەر ئەمڕۆ، هاوپەیمانیی عەرەبی كە سعودیە سەركردایەتی دەكات ئاشكرایكردووە، ئەو فڕۆكەخانەیە بە ئامانج گیراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×