ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا تۆمەتباركردنی ترەمپ-ی ڕەتكردەوە
  2021-02-14       431       
تۆمەتباركردنی دۆناڵد ترەمپ بەو هێرشەی لە سەرەتای مانگی پێشوو كرایەسەر بینای كۆنگرێس دەنگی پێویستی نەهێنا و 43 ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە بەرژەوەندی بێتاوانی سەرۆكی پێشوو دەنگیاندا.

ئاوێنە: لە دووەم دادگایی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەماوەی 12 مانگدا، كۆمارییەكانی ئەنجومەنی پیران توانییان ترەمپ لە بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە خوێناوییە بێبەری بكەن كە لایەنگرانی بۆ سەر بینای كۆنگرێس ئەنجامیاندا.

دەنگدانی ناو ئەنجومەنەكە بە زۆرینەی 57 بەرامبەر 43 دەنگ بوو، كە ئەمەش كەمترە لە زۆرینەی دوو لەسەر سێی پێویست بۆ ئیدانەكردنی ترەمپ بە هاندان بۆ ئەنجامدانی یاخیبوون، لەو دادگاییەدا كە پێنج ڕۆژی خایاند لە هەمان ئەو بینایەی لە 6ی كانونی دووەمی ڕابردوو لەلایەن هەندێك لە لایەنگرانیەوە ڕوبەڕووی پەلامار بووەوە، پاش ماوەیەكی كەم لە گوێگرتنیان لە وتارێكی سەرۆكی پێشوو.

پاش بێبەریكردنیشی ترەمپ لە بەیاننامەیەكدا بەڵێنی “بەردەوامیدان” بە بەرگری لە “گەورەیی ئەمریكا”ی دا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×