عێراق و ئێران دادگایەکی تایبەت بەکوژرانی سولەیمانی و موهەندیس پێکدەهێنن
  2021-02-14       365       
باڵیۆزی ئێران لەعێراق رایگەیاند، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەکوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، بۆیەکەمینجار لەنێوان عێراق و ئێران پرسی دروستکردنی دادگایەکی تایبەتمەند گفتوگۆی لەسەر کراوە و چاودێری هەنگاوەکانی پێکهێنانی دەکەن.

ئاوينه‌: ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لەعێراق بە ئاژانسی "فارس"ی راگەیاندوە، "ناکرێت لە لێکۆڵینەوەکانی دادگای نێودەوڵەتی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لەکوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رێکاری چالاک و ئەنجامگیر چاوەڕان بکەین، رونیشە کە تۆمەتبارانی ئەو روداوە ترەمپ و سەرکردەکانی دیکەی ئەمریکان و لەبەر ئەوەی ئەو دادگایە لەژێر هەژمونی ئەمریکییەکاندایە ناتوانین دۆسییەکانیان رادەست بکەین".

باسی لەوەشکردوە، لەسەر ئەو بنەمایەش لەسەردانی ئەمجارەی "ئایەتوڵا رەئیسی"، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بۆ عێراق گفتوگۆ کراوە لەسەر چاودێریکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی دادگایەکی تایبەتمەند بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر کوژرانی ئەو دوو سەرکردە سەربازییە.


به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ( 3ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2020) له‌ هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و لانیکەم 10 كه‌سی دیكه‌ كوژران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×