2021-02-14   272     
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ هاتنی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا بۆ عێراق.
ئاوێنه: سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان ، بۆته هۆی زیادی بوونی رێژه‌ی تووشبووان.
ئاماژەی بەوەش کرد: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر زیادبوونێك و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان بكات، بڕیاره تازه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاوه‌ڕوانكراو بوو.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئاماژه‌ی به‌مه‌شدا كه هه‌ركه‌سێك ده‌مامك نه‌به‌ستێت،ئه‌وا به 25 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
شایانی باسه دوێنێ شه‌ممه لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له كاتژمێر 8:00ی شه‌و تا 5:00ی به‌یانی راگه‌یاند و له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 18ی ئه‌م مانگه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.