لە عێراق 25 ملیۆن بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەن
  2021-02-14       180       

سەنتەری میدیای ئەلیكترۆنیی عێراق رایگەیاند، لە عێراق 25 ملیۆن بەكارهێنەری چالاكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەن.

ئاوێنە: سەنتەری میدیای ئەلیكترۆنیی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راپۆرتێكدا رایگەیاند، لەمساڵدا بەشێوەیەكی بەرچاو ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە چاو ساڵی رابردو لەعێراق زیادی كردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بەپێی دوایین ئاماری هەردو دامەزراوەی hootsuite و we are social كە تایبەت بەو بوارە، تاوەكو ئێستا ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق گەیشتۆتە 25 ملیۆن بەكارهێنەر.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە 20 ملیۆن بەكارهێنەری فەیسبوك، 13 ملیۆن بەكارهێنەری ئینستاگرام، 11.25 ملیۆن بەكارهێنەری سناپ چات، 1.30 بەكارهێنەری تویتەر، 1.20 بەكارهێنەری لینكدن و هەروەها 17 ملیۆن بەكارهێنەری ماسنجەری فەیسبوك لە عێراق هەن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە ژمارەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لەعێراق گەیشتۆتە 30.52 ملیۆن بەكارهێنەر.

 


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×