خۆپیشاندانی کوردانی فه‌ر‌ەنسا بۆ ئازادی ئۆجەلان بەڕێوه‌چو
  2021-02-15       544       

بۆ شەرمەزار کردنی پانزەی شوبات‌و هێرش‌و ئۆپراسیۆنەکانی سوپای دەوڵەتی تورک دژ بەگەلی کورد، ژمارەیەکی زۆر لەکوردانی نیشتەجێی فەرەنسا‌و ئەندامانی شارەوانی  مارسیلیاو میدیاکاران‌و چالاکوانانی فەرەنسی لەشاری مارسیلیا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

 

ئاوێنە: لەخۆپیشاندانەکەدا چەندین دروشم بەزامنی فەرەنسی‌و کوردی بۆ پشتیوانی لەگەلی کوردستان‌و دژ بەدەسەڵاتی ئەردۆغان‌و دەولەتی تورک بەرز کرابونەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهۆی رێکارەکانی پەیوەست بەڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەی چەند مانگیکه شوێنه گشتیەکان لەفەرەنسا داخراون‌‌و خۆپیشاندان‌و کۆبوونه‌وه‌ی جه ماوه ری نه‌ماوه، بەڵام هێرشی ده وڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان‌و بەرخودانی بەرگری گەریلا  بۆ بەرگری لەو هێرشەو سەرکەوتنی وایکرد  شارەوانی مارسیلیا ڕێگه بەم خۆپیشاندانه بداو هاوکاری خۆپیشاندەرانیش بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×