2021-02-16   913     
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بلینکن پەیوەندی بەمەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەکاتو دەڵێت " زۆر توڕەین لەهێرشی موشەکی سەر هەرێمی کوردستان".
ئاوێنە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بلینکن لەراگەیاندراوێکدا دەڵێت "پەیوەندیم بەمەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کردووە، پاڵپشتیمان بۆ هەموو هەوڵێک دوپاتکردوەتەوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە ئەنجامبدەینو ئەوانەی دەستیشیان لەهێرشەکەدا هەیە سزایان بدەین".
دەشڵێت "ئاماژە هەن بەڵێندەرێکی سڤیل لەو هێرشەدا کوژرابێت و چەند ئەندامێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سەربازێکی ئەمریکی و چەند بەڵێندەرێکی ئەمریکی برینداربووبن".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوخەمی خۆی خەڵکی عێراق و کەسوکاری ئەوانەش دەربڕیوە "کە بەدەست ئەو کردەوە تووندڕەوە دڕندانە ئازاریان چەشتووە."
شەوی رابردو چەند موشەکێک لەچەند شوێنێکی هەولێر کەوتنە خوارەوە، کە بەپێی زانیارییەکان ئەم موشەکانە لەلایەن گروپەکانی حەشدی شەعبییەوە ئاڕاستەی هەولێر کراون.