غالب محەمەد: وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنیدا نیوەی مافی جوتیارانی هەرێم لەساڵانی 2014و 2015و 2016 بدرێت
  2021-02-16       604       

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی بەڵێنیدا بڕیاری خەرجکردنی نیوەی مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەساڵانی 2014و 2015و 2016 بدرێت و لە ماوی چەند ڕۆژیك بگاتە هەرێم و نیوەکەیتریش بەزوترین کات چارەسەر بکرێت.

ئاوێنه‌: غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ لەگەڵ دكتور موسەنا وەك نوێنەری هاوپەیمانی هیوای كوردستانی  بە تەلەفون بەشداریمان كرد لە كۆبونەوە دوەم لەگەڵ بەرێزان سەرۆک کۆمار و وەزیری بازرگانی عێراق ، دوای ئەوەی  پێش دو هەفتە كە كۆبونەوی یەكەمان كرد لە  گەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری بازرگانی عێراق بە بەشداری نۆینەری چوتیاران (مام فارس و پاڕێزەر بەشدار".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی بەڵێنیدا هەر ئەمڕۆ بڕیاری خەرجكردنی نیوەی  مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەساڵانی 2014و 2015و 2016 بدرێت  و لە ماوی چەند ڕۆژیك بگاتە هەرێم و نیوەکەیتریش بەزوترین کات چارەسەر بکرێت.


غالب محەمەد باسی لەوەشکردوە، "وەزیری بازرگانی وتیشی ئەمڕۆ بە بەشێك لە پارەی گەنمی چوتیاران بۆ ساڵی 2020، دابەش دەكرێت، بەهیوای ئەوەی بە زوترین كات جوتیاران مستەحەقاتەكانیان وەرگرن". 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×