2021-02-16   399     
جین ساكی
وته‌بێژی كۆشكی سپی ده‌ڵێت، سەرۆكی ئەمەریكا مافی وەڵامدانەوەی (ھێرشەكەی سەر ھەولێری) ھەیە، بەڵام چاوەڕێی دەسنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكەن.
ئاوێنه: جین ساكی، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سەرۆكی ئەمەریكا مافی وەڵامدانەوەی (ھێرشەكەی سەر ھەولێری) ھەیە، بەڵام چاوەڕێی دەسنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكەن.
وتیشی، "بەردەوامین لەپەیوەندی لەگەڵ ھاوبەشە عێراقییەكانمان بۆ دەستنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ھێرشی سەر ھەولێر... ئێمە زۆر توڕەین لەو هێرشە موشەکییەی شەوی رابردو لەهەرێمی کوردستانی عێراق".
ئه‌وه‌شی وت، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەگەڵ ھاوتا عێراقییەكەی لەپەیوەندی دایە، بۆ لێكۆڵینەوەو سزادانی ئەنجامدەرانی ھێرشی سەر ھەولێر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جومعه سه‌عدون، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی په‌لاماره موشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سه‌ر هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری هه‌ولێر شه‌رمه‌زار كرد.
ئۆستن وتی، "خه‌ڵكی عێراق پێویستی به‌ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌و ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به‌هاوكاریكردنی هه‌وڵی هاوپه‌یمانه‌كانی له‌عێراق بۆ به‌رگریكردن له‌سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان".