ئێران 200 موشەکی درێژمەودای لە عێراق بەڕووی ئیسرائیل جێگیر کردوە
  2021-02-17       1101       
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران 200 مووشەکی درێژمەودای لە عێراق بەڕووی ئیسرائیل، جێگیر کردووە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە 17-2-2021، رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێران سەدان مووشەکی هەیە، کە دەگەنە وڵاتی ئیسرائیل.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، کە سوپا و هێزە ئێرانییەکان 200 مووشەکی درێژمەودایان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، جێگیر کردووە.

هەروەک رۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی پێکردووە، بەهانەی ئێران بۆ جێگیرکردنی مووشەکە درێژمەوداکان لە عێراق ترسی هێرشی لەناکاوی ئیسرائیلە بۆ سەر ئامانجەکان لەسەر خاکی ئێران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×