ژماریه‌ك چه‌كدار سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا ده‌كوژن
  2021-02-17       1247       
سەرچاوەیەکی ئەمنیی رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو له‌ به‌غدا ته‌قه‌یان له‌ محه‌ممه‌د شه‌ممه‌ری كرد و كوشتیان كه‌ سەرکرەیەکی عەسائیب ئەهلی حەقه‌ و قەیس خەزعەلی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.

ئاوێنه‌: ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ناوچەی شوعلە باکووری رۆژئاوای بەغدا تەقەیان لە سەرکردە لە عەسائیب ئەهلی حەق، محەمەد شممەری کرد.

ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت راگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان بە چەکی بێدەنگ تەقەیان لە محەمەد شممەری کرد.

راشیگەیاند، لە ئاکامی ئەو رووداوەدا، شممەری کوژرا.

ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

تاوەکو ئێستا گرووپی عەسائیب ئەهلی حەق هیچ راگەیاندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×