قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریكا جەخت لەپاراستنی ئارامی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەنەوە
  2021-02-17       280       

ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە‌گە‌ڵ باڵیۆزی ئە‌مریكا لە‌ عێراق كۆبوەو دواپێشھاتە‌كانی عێراق و كوردستانیان تاوتوێكردو جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئارامی عێراق و هەرێمی كوردستان كردۆتەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، لە‌میانی سە‌ر‌دانە‌كە‌یدا بۆ بە‌غدا، پاشنیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە‌گە‌ڵ باڵیۆزی ئە‌مریكا لە‌ عێراق ماتیۆ تولە‌ر كۆبوەوە‌.

لە‌كۆبونە‌وە‌كە‌دا، دواپێشھات و گۆڕانكارییە‌ سیاسی و ئە‌منییە‌كان خرانە‌ بە‌رباس.

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران باسی لە‌ ڕێڕە‌وی گفتوگۆكانی وە‌فدی ھە‌رێم كرد لە‌بارە‌ی پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی٢٠٢١ی عێراق و كۆبونە‌وەو دیدارەکان لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان.

ھێرشە‌ موشە‌كییە‌كە‌ی سە‌ر شاری ھە‌ولێر بە‌شێكی تری گفتوگۆكان بو و هەردولا جە‌ختیان لە‌ گرنگی پاراستنی ئارامی عێراق و كوردستان كردە‌وە‌.

لە‌تە‌وە‌رێكی تردا باس لە‌ رە‌وشی سیاسی و دوا گۆڕانكارییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان كرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×