نەپەگە: لە شەڕی چوار رۆژەی گارەدا 37 سەربازی توركیا كوژران
  2021-02-17       995       

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پارستنی گەل(نەپەگە) ئاشكرایكرد كە لە شەڕی چوار رۆژەی چیای گارەدا، 37 سەربازی توركیا كوژراون و دەیانی دیكەش برینداربون و هەروەها 15 گەریلاش شەهیدبون. دەشڵێت: لەو 13 دیلەی كە كوژراون یەكێكیان كردبوەو خەڵكی دهۆك بوە.

ئاوێنە: رۆژی 10ی ئەم مانگە سوپای توركیا هێرشێكی سەربازی بۆ سەر چیای گارە ئەنجامداو بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بو و ئێوارەی 13ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای توركیا، وەك نەپەگە دەڵێت، بە شكست كۆتایی هات.

نەپەگە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"رژیمی ئاکەپە و مەهەپە لە شەڕی چوار ڕۆژەی گارەدا بە هیچ شێوازێک نەگەیشتنە ئامانجی خۆیان و شکستێکی گەورەیان خوارد و گەریلاکانی ئازادی لوتیانیدا بە زەویدا، چۆن تێکۆشانی شوباتی ٢٠٠٨ لە زاپ بوە دەستپێکی کۆتایی هێنانی وەسایەتی سوپا، تێکۆشانی شوبای ٢٠٢١ی گارە دەبێتە سەرەتای تێکشکاندنی دەسەڵاتی فاشیست."

ئاشكراشیكردوە كە  لەم شەڕە چوار رۆژەییەدا ٣٧ کوژراوی سوپای تورکیای داگیرکەر لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە پشتڕاستکراوەتەوە، هەروەها بە دەیان برینداریان هەیە، هەروەها بە گشتی ١٥ گەریلا شەهیدبون و دو گەریلاش کەوتنە دەستی دوژمن.

هەروەها ناوی ئەو 13 دیلەیشی ئاشكراكردوە كە بەقسەی ئەوان لە لایەن سوپای توركیاوە كوژراون و پێكدێن لە 12 سەربازو پۆلیس و ئەندامی میتی تورکیا بەناوەكانی عادل کاباکل، ئایدین کۆسە، حسێن ساری، مەولود قەهوەچی، محەمەد سالح کەنج، موسلم ئاڵتینتاش، سەدات سورگون، سەداد یابلاک، سەمیح ئوزبەی، سلێمان سونگور، ئۆمید بجر و ڤەداد کایابون. ئاماژەی بەوەشداوە كە یەكێكی دیكە لە دیلە كوژراوەكان هاوڵاتییەكی خەڵکی دهۆک بوە بەناوی جوتیار موحسن کە ماوەیەکی کورت بو گیرابو.

نەپەگە وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو دیلە كوژراوانە رایگەیاند"دەبێت هەمو گەلی ئێمە و گەلی تورکیا بزانن، کە ئێمە ماوەی ٦ ساڵ ئەو کەسانەمان پاراست و هەتا کۆتایی هەوڵماندا کە بیانپارێزین، چارەنوسی ئەوان لە ئیرادەی ئێمەدا نەبو، ئێمە بەرپرسیاری ئەو شتە نین، ڕژیمی ئاکەپە و مەهەپە بەرپرسیاری ئەو هێرشەن، بەڵام بەدڵنیاییەوە مێژو ئەوان دادگایی دەکات."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×