ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هەرێمی كوردستان دەڵێت، خاڵكوتان و تاتۆكردن به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رده‌وام به ده‌رزی یان به‌و ئامێرانه‌ی كه ئێستا په‌یدابون حه‌رامه‌و هەروەها وەرگرتنی پارەو كرێش لەسەر ئاو
كارە حه‌رامه.
ئاوێنە: ئەو
لێدوانانە لە فەتوایەكی تایبەتی ئەنجومەنەكەدا هاتون، دوای ئه‌وه‌ی "ژماره‌یه‌ك
له هاوڵاتیان پرسیاریان ئاڕاسته كردون به حوكمی تاتۆكردن و خاڵكوتانی ژن و پیاو
و هه‌رزه‌كاران له ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌یان و، به‌تایبه‌ت جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره‌ش
بۆیان له لایه‌ن پیاو یان ئافره‌تی نامه‌حره‌مه‌وه."
لە فەتواكەدا هاتوە"خاڵكوتان و تاتۆكردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به
ده‌رزی یان به‌و ئامێرانه‌ی كه ئێستا په‌یدابون حه‌رامه."
ئەوەش
خراوەتەڕو"پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی خاڵ و تاتۆی به‌رده‌وامی بۆ كراوه
ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی دوای باڵغ بون و به‌ئاره‌زوی خۆی بۆ كرابو، ئه‌وه پێویسته
هه‌مو هه‌وڵێك بدات بۆ لابردنی، مه‌گه‌ر لابردنه‌كه‌ی ببێته هۆی زیانێكی گه‌وره
به‌و ئه‌ندام و شوێنه‌ی تاتۆكه‌ی لێ كراوه."
جەختیشكراوەتەوە
كە "كرێ و پاره وه‌رگرتن له‌سه‌ر كاری تاتۆكردن و خاڵكوتان
حه‌رامه."
هەروەها لە
فەتواكەدا هاتوە"خاڵكوتان و تاتۆكردن به‌شێوه‌ی كاتی كه نه‌بێته
ڕێگر له ته‌ڕبون و مادده‌ی به‌كارهاتوش پاك بێت و هه‌روه‌ها به‌و مه‌رجانه‌ی له
دریژه‌ی فه‌تواكه‌دا نوسراوه‌و له سنورێكی ته‌سكدا كه‌راهه‌تی هه‌یه."
دەقی فەتواكە...
حوكمی تاتۆكردن و خاڵكوتان
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ}
(سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه
ومن والاه.
وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای
فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به حوكمی تاتۆكردن و خاڵ كوتانی ژن و پیاو و هه‌رزه‌كاران
له ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌یان و، به‌تایه‌ت جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره‌ش بۆیان له‌لایه‌ن
پیاو یان ئافره‌تی نامه‌حره‌مه‌وه، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری
2/2/2021م به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
پوخته‌ی فه‌توا:
1- خاڵكوتان و تاتۆكردن
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به ده‌رزی یان به‌و ئامێرانه‌ی كه ئێستا په‌یدابون حه‌رامه.
2- پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی
خاڵ و تاتۆی به‌رده‌وامی بۆ كراوه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی دوای باڵغ بون و به ئاره‌زوی
خۆی بۆ كرابو، ئه‌وه پێویسته هه‌مو هه‌وڵێك بدات بۆ لابردنی، مه‌گه‌ر لابردنه‌كه‌ی
ببێته هۆی زیانێكی گه‌وره به‌و ئه‌ندام و شوێنه‌ی تاتۆكه‌ی لێ كراوه.
3- كرێ و پاره وه‌رگرتن
له‌سه‌ر كاری تاتۆكردن و خاڵكوتان حه‌رامه.
4- خاڵ كوتان و تاتۆ كردن
به شێوه‌ی كاتی كه نه‌بێته ڕێگر له ته‌ڕ بون و مادده‌ی به‌كارهاتوش پاك بێت و
هه‌روه‌ها به‌و مه‌رجانه‌ی له دریژه‌ی فه‌تواكه‌دا نوسراوه و له سنورێكی ته‌سكدا
كه‌راهه‌تی هه‌یه.
درێژه‌ی فه‌توا:
خوای گه‌وره مرۆڤی له جوانترین شێوه‌دا دروستكردوه و باشترین ئه‌ندامی پێبه‌خشیوه،
وه‌جوانكاری و ئارایشت خۆڕازاندنه‌وه به‌تایبه‌تی له ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا به‌شێكه
له حه‌ز و ویست و ئاره‌زوه‌كانی و شتێكی سروشتیه، به مه‌رجێ له چوارچێوه‌و
بازنه‌ی شه‌رع ده‌رنه‌چێت.
بابه‌تی جوانكاری و ئارایشتكردن؛ ئه‌گونجێ له ئه‌ندامێكه‌وه بۆ ئه‌ندامێكی
دیكه، حوكمه‌كه‌ی جیاوازبێت له ڕوی دروستی و نادروستیه‌وه.
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی جوانكاری، كه زۆر پرسیاری له‌سه‌ر ده‌كرێت؛ بابه‌تی
(تاتۆكردن و خاڵكوتانی ژن و پیاوه، به‌تایبه‌تیش كه له‌لایه‌ن پیاوی نامه‌حڕه‌مه‌وه
بۆ كه‌سه‌كان ئه‌نجام بدرێت)، كه له ئێستادا زۆر بڵاوه‌و ئه‌نجامده‌درێت.
یه‌كه‌م: پێناسه:
خاڵكوتان یان تاتۆ بریتیه له‌وه‌ی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی لاشه، به‌ده‌رزی
یان هه‌ر ئامێرێكی تر بریندار ده‌كرێت و ده‌ژه‌نرێت تا خوێنی لێدێت، باشان شوێنه‌كه
به كل یان قسڵ، یان هه‌ر ده‌رمانێكی تر پڕ ده‌كرێته‌وه، كه له ئێستادا زۆر جۆر
و ڕه‌نگی په‌یدا بوه ، دواتر شوێنه‌كه شین یان سه‌وز یان هه‌ر ره‌نگێكی تر ده‌نوێنێت.
دوه‌م: جۆره‌كانی تاتۆو خاڵ كوتان:
تاتۆو خاڵ كوتان دو جۆری هه‌یه:
أ- تاتۆو خاڵكوتانی جێگیر و به‌رده‌وام .
ب- تاتۆو خاڵكوتانی ناجێگیر و كاتی.
حوكمی هه‌ریه‌كه‌یان جیاوازه‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ڕونی ده‌كه‌ینه‌وه:
أ- حوكمی خاڵكوتان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام:
زانایان كۆكن له‌سه‌ر حوكمی خاڵكوتان و تاتۆی به‌رده‌وام، كه حه‌ڕامه و
نادروسته و رێگه پێدراونیه، به‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه:
1- خوای گه‌وره قسه‌و به‌ڵێنی
شه‌یتانمان بۆ باس ده‌كات كه چۆن هه‌وڵ ده‌ددات بۆ گومڕا كردنی به‌نده‌كان، ده‌فه‌رموێ:
[..وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ وَمَنْ يَتَّخِذِ
الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِينًا]
سورة النساء: ١١٩، خاڵ كوتان و تاتۆی به‌رده‌وامیش به‌جۆرێك له جۆره‌كان، گۆڕینی
خه‌لقی خوای تێدایه.
2- ئه‌بوهوڕه‌یڕه –خوا لێی
ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ: گوێم لێبو پێغه‌مبه‌ری خوا –صلی الله علیه وسلم- ده‌یفه‌رمو:
(العين حق، ونهى عن الوشم)، رواه البخاري، كتاب اللباس، باب: الواشمة (الحديث:
5944). واته: چاوه‌زار ڕاسته و ڕێگریشی كرد له خاڵكوتان و تاتۆ كردن.
3- هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌یه‌كی
تردا، ئه‌بوهوڕه‌یڕه –خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ: گوێم لێبو پێغه‌مبه‌ری خوا
–صلی الله علیه وسلم- ده‌یفه‌رمو: (لا تشمن ولا تستوشمن)، رواه البخاري، عن أبي
هريرة (برقم: 5946). واته: نه خاڵ و تاتۆ بكوتن، نه داوایشی بكه‌ن.
4- عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود
–خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا –صلی الله علیه وسلم- فه‌رمویه‌تی:
(لعن الله الواشمات والمستوشمات، والنامصات والمتنصمات، والمتفلجات للحسن المغيرات
خلق الله)، رواه البخاري، (الحديث: 5946). واته: خوای گه‌وره نه‌فره‌تی كردوه
له ئافره‌تی خاڵكوت و ئه‌و ئافره‌ته‌یش كه خاڵی بۆ ئه‌كوتن، وه له‌و ئافره‌تانه‌یش
كه له موی ده‌موچاو هه‌ڵده‌گرن، ئه‌و ئافره‌تانه‌یش كه موی ده‌موچاویان بۆ هه‌ڵده‌كێشرێ،
هه‌روه‌ها له‌و ئافره‌تانه‌یش كه ددانی خۆیان باریك و ته‌نك و شاش ده‌كه‌ن بۆ
جوانی، چونكه ئه‌مانه به‌م كاره‌یان، ده‌سكاری نه‌خش و نیگار و ڕه‌نگ و رێسی خوا
ده‌كه‌ن و ده‌یانگۆڕن.
وشه‌ی نه‌فرینیش (اللَّعْن) به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌و كرده‌وه‌و كارانه‌ی حه‌ڕامن
و ده‌چنه ڕیز و خانه‌ی گوناهه گه‌وره‌كان.
5- به‌ڵگه‌ی عه‌قڵی:
خاڵكوتان و تاتۆ؛ ئازار و ئه‌شكه‌نجه و زیانی تێدایه، بێ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌گرتنی
ئه‌و ئازار و زیانه پێویست و زه‌روره‌ت و گرنگ بێت، به‌شێكی زۆر له پزیشكان پێیان
وایه كه ئه‌م كاره زیانی بۆ لاشه‌ی مرۆڤ هه‌یه به‌هۆی ئه‌و پێكهاته ژه‌هراویانه‌ی
كه ده‌چنه ژێر پێسته‌وه، له ئاینده‌یه‌كی نزیك یان دور جه‌سته توشی زیان و نه‌خۆشی
ده‌كات، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: [وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى
التَّهْلُكَةِ] سورة البقرة: ١٩٥، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [وَلَا تَقْتُلُوا
أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا] (سورة النساء: ٢٩)، كه هه‌ردو
ئایه‌ته‌كه داكۆكی له‌وه ده‌كه‌ن، كه نابێت مرۆڤ ببێته هۆكاری تیاچون و ئازار
و زیانگه‌یاندن به‌خۆی.
له ڕوانگه‌ی ئه‌م به‌ڵگانه‌وه، خاڵكوتان و تاتۆكردن به‌و شێوه‌یه‌ی
ئاماژه‌مان پێكرد؛ حه‌ڕامه و دروست نیه، هه‌ر كه‌سێكیش بیكات، یان داوای بكات و
بۆی بكرێت؛ لای جه‌ماوه‌ری زانایانی فیقهی ئیسلامی گوناهباره.
قال الامام النوي –رحمه الله- في المجموع شرح المهذب (1/296):
((فرع: يحرم وصل الشعر
بشعر على الرجل والمرأة ، وكذلك الوشم للأحاديث الصحيحة في لعن الواصلة والمستوصلة
والواشمة والمستوشمة والواشرة إلى آخرهن)).
وقال الخطيب الشربيني –رحمه الله- في (مغني المحتاج) (1/406):
((وهو غرز الجلد بالإبرة
حتى يخرج الدم ثم يذر عليه نحو نيلة ليرزق أو يخضر بسبب الدم الحاصل بغرز الجلد
بالإبرة حرام لخبر الصحيحين: لعن الله الواصلة والمستوصلة، والواشمة والمستوشمة،
والواشرة والمستوشرة، والنامصة والمتنمصة أي فاعلة ذلك وسائلته، فتجب إزالته ما لم
يخف ضررا يبيح التيمم، فإن خاف لم يجب إزالته)).
• خاڵكوتان و تاتۆ؛ كاتی
خۆی هه‌ر له‌سه‌ر ده‌موچاو و ده‌سته‌كان بون، به‌ڵام ئێستا له‌وه تێپه‌ڕیوه و له‌سه‌ر
هه‌مو لاشه ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵكو بۆته جۆرێك له مۆده به‌ناوی ڕازاندنه‌وه‌ی
جه‌سته، بوه‌ته هۆكارێك بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵكی و ڕگه‌زی به‌رامبه‌ر .
• ئه‌وه‌ی زیاتر خاڵكوتان
و تاتۆ ناشه‌رعیتر ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه ئافره‌ت ده‌چێته به‌رده‌ستی پیاوی نامه‌حڕه‌م،
یان به پێچه‌وانه‌وه، وه لاشه و جه‌سته بۆ یه‌كتری ده‌رده‌خه‌ن، به مه‌به‌ستی
كوتانی خاڵ و تاتۆ؛ ئه‌مه‌ش دوجار حه‌ڕام و قه‌ده‌غه‌یه، ڕون و ئاشكراشه كه هه‌ر
هه‌مو له‌شی ئافره‌ت عه‌وڕه‌ته، جگه له ده‌موچاو و ده‌سته‌كانی.
• حوكمی لابردنی خاڵ و
تاتۆ:
زۆرینه‌ی زانایانی فیقهی پێیان وایه شوێنی كوتراو پیسه، به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی
خوێنی پیس له ژێر پێسته‌كه‌یدا، بۆیه پێویسته لاببرێ و چاره‌سه‌ربكرێ به گوێره‌ی
توانا، ته‌نها مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا كه توشی زیان ببێت به لابردنی، له‌م حاڵه‌ته‌شدا
به‌س ته‌وبه‌ی لێده‌كات و پێویست ناكات لایببات.
هه‌روه‌ك شێخی (ابن حجر) له (تحفة المحتاج 2/127) دا ده‌فه‌رموێ:
(فمتى أمكنه إزالته من
غير مشقة لزمته، ولم تصح صلاته، وتنجس به مالاقاه، وإلاّ فلا).
وجاء في النهاية للشمس الرملي (2/23):
(من فعل الوشم برضاه في
حالة تكليفة ولم يخف ضررا يبيح التيمم من‌ع ارتفاع الحدث عن محله لتنجسه، وإلاّ عذز
في بقاءه، وعفي عنه بالنسبة له ولغيره، وصحت طهارته وامامته).
• كرێ وه‌رگرتن له‌سه‌ر
ئه‌م كاره:
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاری خاڵكوتان و تاتۆكردنه بۆ خه‌ڵكی ئه‌نجامده‌ده‌ن
به پاره؛ ئه‌و پاره‌یه حه‌ڕامه و دروست نیه. له حاشیه‌ی (ابن عابدین) له فیقهی
حه‌نه‌فیدا هاتوه: ((إن ما تأخذه الواشمة من الاجرة سحت وحرام)).
ب: حوكمی دانانی تاتۆ به شێوه‌ی كاتی:
جیاوازی هه‌یه له نێوان جوانكاری به‌رده‌وام كه ڕه‌نگ و شێوه‌ی ئه‌ندامێك
ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ جوانكاری كاتی، وه‌ك به‌كارهێنانی خه‌نه، یان ره‌نگێكی تر بێ
برینداركردنی هیچ ئه‌ندامێكی جه‌سته.
وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا كه جۆری یه‌كه‌م به ڕای جه‌ماوه‌ری زانایان حه‌رامه
و نادروسته، به‌ڵام جۆری دوهه‌میان ناچێته خانه‌ی حه‌ڕام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان،
ئیتر ناوی تاتۆ بێت، یان هه‌ر ناوێكی دیكه، به مه‌رجی ڕه‌چاوكردنی ئه‌م مه‌رجانه‌ی
خواره‌وه:
1_ ڕه‌سم و ڕه‌نگ و بۆیه‌كه
كاتی بێت و لابچێت، به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی نه‌بێت.
2_ ره‌سمی گیانله‌به‌ران
نه‌بێت.
3_ ده‌رینه‌خات له‌به‌رده‌م
كه‌سانی بێگانه و نامه‌حره‌م.
4_ زیانی بۆ لاشه و هیچ
ئه‌ندامێكی جه‌سته نه‌بێت.
5_ خۆچواندن –تشبیه- نه‌بێتبه
خراپكاران و بێباوه‌ڕان (التشبة بالفاسقات أو الكافرات).
6_ له‌ناو ئه‌و ڕه‌سم و وێنانه،
ئاماژه‌ی به دروشم و نیشانه‌ی هیچ ئایین و بیروباوه‌ڕێكی پێچه‌وانه‌ی ئیسلامی تێدانه‌بیت.
7_ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت كردی،
نابێت پیاوی نامه‌حڕه‌م بۆی ئه‌نجامبدات، یان به پێچه‌وانه‌وه.
8_ ئه‌بێت له‌نێوان ناوك
و ئه‌ژنۆدا نه‌بێت.
9_ نابێت قه‌باره و
بارستایی -جرم- هه‌بێت، كه رێگری بكات له ته‌ڕبون، واته: ده‌بێت وه‌ك خه‌نه وا
بێت و ئاوی ده‌ستنوێژ و غوسلی پێبگات.
10_ نابێت ئیسرافی تیدابێت،
و پێش كاره گرنگه‌كانی ژیان بخرێت وه‌ك نه‌فه‌قه‌ی ماڵ و مناڵ.
تێبینی: هه‌ركات ده‌ركه‌وت به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره‌ش زیانی هه‌یه، له ئێستا
یان له ئاینده؛ ڕێگه‌پێدراونیه هیچ موسڵمانێك ئه‌نجامی بدات، پێغه‌مبه‌ری خوا
–صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێت: (لا ضرر ولا ضرار)، رواه ابن ماجة من حديث أبي
سعيد (رضي الله عنه).
له كۆتاییدا ڕێنمایی گه‌نجه‌كانمان ده‌كه‌ین كه به زانست و زانیاری و ڕه‌وشته
به‌رزه‌كان، وكاسبی حه‌ڵاڵ و ئاكاره جوانه‌كان خۆیان بڕازێننه‌وه نه‌ك به‌و شته
لاوه‌كی خوڕه‌وشتانه‌ی كه هیچ سودێكی نییه بۆ دنیا‌و دوا ڕۆژیان .
والله تعالى أعلم
وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
3 رجب 1442ك = 15شوباتی
2021ز = 27 ڕێبه‌ندانی 2720ك