ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای
هەولێر بە سزادانی پێنج لە دەستگیركراوانی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی، رایگەیاند،
دەكرا بڕیارەكەی دادگا "دلۆڤانی" تێدابوایەو دەشڵێت، تانەدان لە
بڕیارەكە لەڕێگەی دادگای پێداچونەوەوە، باشترین رێگەی یاسایی و مەدەنییە بۆ چاوخشاندنەوە
بە بڕیارەكەداو جەختیش دەكاتەوە كە "هه‌ر ڕێگایه‌كی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێكاره
یاساییه‌كان خزمه‌ت به دۆسیه‌كه ناكات."
ئاوێنە: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە،
لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە بڕیاری سزادانی پێنج لە دەستگیركراوانی بادینان بە
شەش ساڵ زیندانی، وتویەتی"وه‌ك ئاشكرایه چۆن ئه‌و حوكمه له‌لایه‌ن به‌ڕێز
دادوه‌ره‌وه دراوه، به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕێكاری یاسایی هه‌یه بۆ تانه‌لێدان له‌بڕیاره‌كه
له‌ڕێگه‌ی دادگای پێداچونه‌وه كه ئه‌وه باشترین ڕێگه‌ی یاسایی و مه‌ده‌نییه بۆ
چاوخشاندنه‌وه به بڕیاره‌كه."
جەختیشی كردۆتەوە كە "هه‌ر ڕێگایه‌كی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێكاره یاساییه‌كان
خزمه‌ت به دۆسیه‌كه ناكات، چونكه بڕیاری كۆتایی لای دادگای تایبه‌تمه‌نده كه
دادگای پێداچونه‌وه‌یه."
ئاماژەی بەوەشداوە كە "ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌رگای كراوه‌یه
بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن كه‌سوكاری سزادراوان یان پارێزه‌ره‌كانیان
له‌و دۆسیه‌یەدا، ئه‌وكاتیش به رێكار‌و له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته به‌فه‌رمی
كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین."
هەروەها هەڵوێستی
خۆیشی سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای تاوانەكانی هەولێر بەمجۆرە خستۆتەڕو"سەڕەرای ڕێزگرتنمان
لە بڕیاری دادگا، بەڵام دەکرا دادگا بە دەلالەتی مادەی 132 لە یاسای سزاکانی عێراقی
ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەموارکراو بڕیاری دەربکردایەو دلۆڤانی (رٲفة)ی تێدابوایە بە
ڕەچاوکردنی بارودۆخی تۆمەتبارەکان."
دەقی
راگەیەندراوەكەی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی
مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان...
هه‌ڵوێستی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌باره‌ت به كه‌یسی ده‌ستگیركراوانی
ده‌ڤه‌ری بادینان و بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له سنوری بادینان له‌دوای
خۆپیشاندانه‌كان، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌دواداچونی كردوه‌و له‌نزیكه‌وه
ئاگاداری ئه‌و دۆسیه بوه، ته‌نانه‌ت ڕاسته‌وخۆش كه‌سوكاری به‌شێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كان
سه‌ردانی ده‌سته‌یان كردوەو ده‌سته به‌فه‌ڕمی له‌گه‌ڵ ده‌زگاو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
هاته سه‌رخه‌ت و ئاسانكاری كردوه بۆ دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی كه‌سوكاره‌كانیان و
چاودێری دۆسیه‌كه‌یانی كردوه تا رۆژی دادگاییكردنیان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌پێی یاسای ژماره 4ی ساڵی 2010 ئه‌ركه‌كانی
دیاریكراوه‌و مامه‌ڵه‌ده‌كات له به‌دواداچونی كه‌یسه‌كان و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست
به‌مافی مرۆڤ و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوابون به سه‌ربه‌خۆیی و جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌تایبه‌ت
دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، كه ده‌سته هه‌میشه ڕێز له بڕیاره‌كانی
دادگاكان ده‌گرێت و هه‌ركاتێكیش سه‌رنجێكمان هه‌بێت له‌سه‌ر دۆسیه‌و بڕیارێك ئه‌وه
به‌فه‌رمی ڕای خۆمان گه‌یاندۆته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، چونكه وه‌ك ده‌زگایه‌كی
فه‌رمی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و نوسراو مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ین و مه‌رج نییه هه‌مو كار‌و
بابه‌تێك بۆ ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه بێت چونكه ئه‌وه ئه‌ركی خۆمانه.
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای تاوانی هه‌ولێر/2 بۆ ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كان
له رۆژی 16/2/2021 و سزادانیان به شه‌ش ساڵ به‌پێی مادده‌ی یه‌ك له یاسای ژماره
(21)ی ساڵی 2003، كه بوه هۆی نیگه‌رانی كه‌سوكارو رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان و خه‌ڵكی
تر، وه‌ك ئاشكرایه چۆن ئه‌و حوكمه له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادوه‌ره‌وه دراوه، به‌هه‌مان
شێوه‌ش ڕێكاری یاسایی هه‌یه بۆ تانه‌لێدان له‌بڕیاره‌كه له‌ڕێگه‌ی دادگای پێداچونه‌وه
كه ئه‌وه باشترین ڕێگه‌ی یاسایی و مه‌ده‌نییه بۆ چاوخشانه‌وه به بڕیاره‌كه،
بۆیه هه‌ر ڕێگایه‌كی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێكاره یاساییه‌كان خزمه‌ت به دۆسیه‌كه
ناكات، چونكه بڕیاری كۆتایی لای دادگای تایبه‌تمه‌نده كه دادگای پێداچونه‌وه‌یه.
وەده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌رگای كراوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر سكاڵایه‌ك
له‌لایه‌ن كه‌سوكاری سزادراوان یان پارێزه‌ره‌كانیان له‌و دۆسیه، ئه‌وكاتیش به رێكار‌و
له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته به‌فه‌رمی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
هەڵوێستی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر
له‌و دۆسیه، سەڕەرای ڕێزگرتنمان لە بڕیاری دادگا، بەڵام دەکرا دادگا بە دەلالەتی
مادەی 132 لە یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەموارکراو بڕیاری دەربکردایەو
دلۆڤانی (رٲفة)ی تێدابوایە بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی تۆمەتبارەکان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌رك و كاره‌كانی خۆی و بنه‌ما
نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ بڕوای ته‌واوی به ئازادی ڕاده‌ربڕین و كاری ڕێكخراوه‌یی
و چالاكی مه‌ده‌نی هه‌یه، بۆیه له‌و سۆنگه‌وه نابێت هیچ بڕیار‌و پرۆسه‌یه‌ك و هه‌وڵێك
كار له‌و بنه‌مایه بكات و ببێته مایه‌ی پاشه‌كشه له خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئازادی
رۆژنامه‌وانی و ئازادی ڕاده‌ربڕین له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی
كوردستان كه هه‌میشه هه‌رێمی كوردستانی جیاكردۆته‌وه له‌شوێنه‌كانی تر‌و پێویسته
ژینگه‌یه‌كی باشتر بڕه‌خسێنرێت بۆ باشتركردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی و رێكخستنی
كاری رۆژنامه‌وانی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادی بیر‌و ڕا.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی
مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
17 ی شوباتی _ 2021