بۆ دووباره بهكارهێنانهوهی ئهو ئاوهی لهلایهن ماڵان بهفیڕۆدهدرێت، له ههولێر پڕۆژەی ئاوی قوڕس جێبهجێ دهكرێت، لهمبارهیهوه بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند: له داهاتووییەکی نزیکدا بە سێ قۆناغ دەست بەجێبەجێکردنی کارەکانی پڕۆژەکە دەکرێت.
ئاوێنه: ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: پڕۆژەی ئاوی قوڕسی هەولێر، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی شاری ھەولێر و بە سێ قۆناغ جێبهجێ دهكرێت.
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان وتیشی: پڕۆژەکە ئەو ئاوەی کە لە ماڵان بەفیڕۆ دەچێت، جارێکی تر خاوێن دەکرێتەوە و بەکار دەھێندرێت بۆ پارک و باخچەکان و ئاوەڕۆکانیش بە شێوەیەکی سەردەمی دروست دەکرێن، بۆیە پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژییە بۆ شاری ھەولێر و سوودێکی زۆری ھەیە.
ئەندازیار ئاری ئەحمەد دهڵێت: پڕۆژەکە بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار لەسەر قەرزی ژاپۆن جێبەجێ دەکرێت و سەرەتا یەک لەسەر ھەشتی جێبەجێ دەکرێت، کە 75 کیلۆمەتر ئاوەڕۆیە و یەک لەسەر ھەشتی وێستگەی خاوێنکردنەوەی ئاوەکەیە، کە پێی دەوترێت پڕۆژەی ئاوی قوڕسی ھەولێر و تا پڕۆژەکەش تەواو دەبێت، پێشبینی دەکەین سێ ساڵ بخایەنێت.
ناوبراو بۆ باس ڕوونیکردەوە، پڕۆژەکە دیزاینی بۆ کراوە و بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت، کە ئێستا تەنیا پارە بۆ قۆناغی یەکەم دابینکراوە و گەیشتۆتە قۆناغی تەندەرینیش تەنیا ماوە دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، قۆناغی دووەمیش 400 کیلۆمەتر ئاوەڕۆیە، بێگومان لەکاتی دەستبەکاربوونی پڕۆژەکەشدا کرێکاری کوردیش سوودمەند دەبێت و، دەتوانێت لە پڕۆژەکەدا کار بکات، بەڵام بە گشتی ستافی شارەزا و ئەندازیاری بیانی کار لە پڕۆژەکەدا دەکەن.