پینتاگۆن لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر هەولێر دەكات
  2021-02-18       323       
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا" پینتاگۆن" دووپاتیكردوەتەوە كە لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر هێرشەكەی سەر هەولێر دەستی پێكردوەو مافی وەڵامدانەوەیان هەیە.

ئاوێنە: وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا" پینتاگۆن" لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردوە:" لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر هەولێر دەستی پێكردوەو ئەمریكاش ئامادەی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی رۆڵی یاریمەتیدەر بگێڕێت".

باسی لەوەشكردوە:" دەست بەكۆكردنەوەی زانیاری وردكراوە لەوبارەیەوە،و چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانین".

جەختیكردوەتەوە:" هێزەكانی ئەمریكا مافی ئەوەیان هەیە كە بەرگری لەخۆیان بكەن و لەكات و شوێنی پێویست و گونجاودا وەڵامیان هەبێت، كە ئەوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراق دەبێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×