“مستەفا كازمی دۆسییەیەكی زۆری گەندەڵی لە بەردەستدایە بەڵام پێشكەشی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناكات”
  2021-02-18       258       
ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، “مستەفا كازمی دۆسییەیەكی زۆری گەندەڵی لە بەردەستدایە بەڵام پێشكەشی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناكات”.

ئاوێنە: خالید جەشەعمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات بە چەند میدیایەكی عێراقی وتووە، “ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق ئەركێكی ئاسانە و مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دۆسییەیەكی گەورەی گەندەڵی لەلایە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “سزادانی گەورە بەرپرسان لەسەر گەندەڵی، متمانە بۆ سیستمی سیاسی دەگەڕێنێتەوە، گەندەڵی هۆكاری تۆرانی عێراقییەكانە لە هەڵبژاردن”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی ئاشكرایكردووە، “عێراقییەكان لە بەرامبەر گەندەڵیدا بێ ئومێد بوون، سیستمی حكومڕانی ئێستا هەنگاوی باشی ناوە، بەڵام گەندەڵی زۆریشی تێدایە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×