2021-02-18   339     
كاره‌كانی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستی پێكردو دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، له كۆنگره‌دا گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وو پرۆگرامی حزب ده‌كرێت و كه‌سی یه‌كه‌می حزب و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ئاوێنە: كۆنگره له پارێزگای سلێمانی و له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له تاسڵوجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 892 كه‌س ئه‌ندامی كۆنگره‌ی چواره‌من، كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ڕووماڵی هه‌موو كۆنگره‌كه ده‌كات، كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، تێیدا سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ حزبه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت و په‌یڕه و پڕۆگرام و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵ ده‌خرێته به‌ر باس و گفتوگۆی ئه‌ندامانی كۆنگره.
له په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا بڕگه‌یه‌كی یاسایی هاتووه كه ده‌ڵێ كۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته، به‌و مانایه‌ی له‌یه‌ك كاتدا چۆن ده‌توانێت شه‌رعییه‌ت له‌هه‌ر خولێكی سه‌ركردایه‌تی وه‌ربگرێته‌وه، ئاواش سه‌رله‌نوێ شه‌رعییه‌ت به‌داموده‌زگاكانی حزب ده‌به‌خشێته‌وه.كۆمه‌ڵی ئیسلامی له 31ـی ئایاری 2001 راگه‌یه‌نراوه، تا هه‌نووكه 4 كۆنگره‌ی به‌ستووه، ئه‌گه‌ر چی له رووی زه‌مه‌نییه‌وه بۆ هه‌ر 5 ساڵ جارێك كۆنگره‌یه‌كی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش هۆكاری بابه‌تیی خۆی هه‌بووه، چونكه كۆمه‌ڵ بارودۆخی ناله‌باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی بۆ هاتوه‌ته پێشه‌وه، كه پرۆسه‌ی كاری كۆنگره‌یان خاوكردوهتهوه.