لە سلێمانی كارمەندێكی پۆلیس ژنێك لەهەوڵی خۆكوشتنی، پەشیمان دەكاتەوە
  2021-02-18       667       
بەڕێوەبەری‌ پۆلیسیی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژنێك هەوڵی‌ خۆی كوشتنی داوە، لەلایەن كارمەندێكەوە ژیانی ڕزگاركراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەری‌ پۆلیسیی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڵاویكردەوە: كارمەندێكی‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان بەناوی‌ (پ4پ شەماڵ كمال محمود) كاتژمێر4 ی‌ بەیانی‌ 18/2/2021 لەكاتی‌ چونی‌ بۆسەر ئەركەكەی‌ لەرێگاكەیدا دەبینێت كە ژنێك هەوڵی‌ ئەوە دەدات لە نهۆمی‌ چوارەمی‌ باڵەخانەیەكەوە خۆی‌ فڕێ بداتە خوارەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: لەلایەن ئەو كارمەندەوە توانرا ‌ رێگری لەو كارە بكرێت و ‌ و بڕوای‌ پێبهێنێت كە خۆی فڕێ نەداتە خوارەوەو رزگاری‌ بكات .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×