بەغدا، خۆپیشاندان دژی داگیرکارییەکانی تورکیا دەستیپێکرد
  2021-02-18       346       
دەیان کەس لە نزیک باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا خۆپیشاندانێکیان بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەستپێکرد.


ئاوێنە: ئەمڕۆ دەیان هاوڵاتیانی عێراقی دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ھەرێمی کوردستان لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندانێکیان دەستپێکرد.


سەرچاوەیەک بە ئاژانسی دەنگوباسی IQ NEWSی ڕاگەیاندوە: “دەیان کەس لە نزیک بینای باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی “وەزیریە” لە ناوەڕاستی بەغدا گردبوونەتەوە، بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی عێراق”.


ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسیشی لەوە کردووە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بۆ ڕێگری کردن لە خۆپیشاندەران، باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورکاین گەمارۆ داوە و ڕێگە بە خۆپیشاندەران نادەن نزیک باڵیۆزخانەکە ببنەوە، هەروەها ڕێگاکانی گەیشتن بە باڵیۆزخانەکەشیان داخستووە.


خۆپیشاندەران لافیتەیان بە نووسراوی “هێرش بۆسەر خاکی عێراق شەرمەزار دەکەین” و “هێرش بۆسەر خاکی عێراق قبوڵ ناکەین”ـیان بەرزکردووەتەوە و دژی دەوڵەتی تورک دروشم دەڵێنەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×