2021-02-18   263     
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد، له‌سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئاماری تووشبوون به كۆرۆنا له‌عێراق به‌ئاستێكی مه‌ترسیدار ڕووی له‌هه‌ڵكشان كردووه.
ئاوێنه: حه‌سه‌ن ته‌میمی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، 50%ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق له جۆری كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه‌ن، هاوكات منداڵ و گه‌نجان ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاماری تووشبووان پێكده‌هێنن.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق وتیشی، "له‌نێو تووشبوواندا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و كه‌سانه ده‌بیندرێت كه ڤایرۆسه‌كه‌یان به قورسی گرتووه".
هاوكات له‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌وه هه‌ركه‌سێك له شاره‌كانی عێراق پابه‌ند نه‌بێت به به‌كارهێنانی ماسكی خۆپارێزیی، به 25 هه‌زار دینار سزاده‌درێت.
له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئاماری ڕۆژانه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له‌عێراق بۆ 600 كه‌س له‌ڕۆژێكدا دابه‌زی، به‌ڵام ته‌نیا له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌و ژماره‌یه بۆ زیاتر له سێ هه‌زار تووشبووی ڕۆژانه به‌رزبووه‌ته‌وه.