لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی: هیوای سەركەوتنی كۆنگرەتان بۆ دەخوازم
  2021-02-18       348       

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی بەستنی چوارەمین كۆنگرە لە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەكات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵ و حزبەكەی كرد بە بۆنەی بەستنی چوارەمین كۆنگرەیانەوە.

لە پەیامەكەی هاوسەرۆكی یەكێتیدا هاتووە: "ئومێدەوارم ئەنجام و بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان ببێتە مایەی گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی حزبەکەتان و فاکتەرێکیش بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان و سەرجەم لایەنەکان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان".
 
دەقی پەیامی پیرۆزبایی لاهور شێخ جەنگی بە بۆنەی بەستنی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

برای بەڕێزم مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان

بە بۆنەی بەستنی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكەم. هیوای سەرکەوتنی كۆنگرەكەتان بۆ دەخوازم، ئومێدەوارم ئەنجام و بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان ببێتە مایەی گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی حزبەکەتان و فاکتەرێکیش بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان و سەرجەم لایەنەکان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان. 

هەر لە ئێستاشەوە پیرۆزبایی خۆم لە هەموو ئەو ئەندامە بەڕێزانەی كۆنگرەکەتان دەکەم کە سەردەکەون و هەڵدەبژێردرێن بۆ سەركردایەتیكردنی كۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان.

هەر شاد و سەرکەوتووبن
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×