2021-02-18   876     
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ئێستا له‌زیندانه‌كانى توركیادایه، په‌یامێكی له‌باره‌ی كوژرانی دیله‌كانی توركیاوه بڵاوكرده‌وه
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له تویته‌ری خۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه چه‌ند په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئیدانه‌ی كوژرانی 13 كه‌س له‌ڕۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌م كه له‌ژێر ده‌ستى پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بوون ده‌كه‌م".
ده‌میرتاش له‌تویته‌كه‌یدا ده‌شڵێت "پرسه‌ی خۆم به كه‌سوكاره‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نم، زۆر نیگه‌رانم به‌وه‌ی ڕوویداوه".
ده‌میرتاش هۆكاری ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕووده‌ده‌ن گه‌ڕاندوویه‌تییه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تیكردنه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه به‌رامبه‌ر هه‌ده‌په و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دیكه ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌میرتاش له‌كاتێكدایه، په‌كه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه توركیا بكه‌ری كوژرانی ئه‌و 13 دیله‌ی توركیایه، هاوكات ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه توركیا له هێرشه‌كه‌ی بۆسه‌ر شوێنی ئه‌و دیلانه، چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه.