لەعێراق ژمارەی توشبون و مردن بە كۆرۆنا زیاتر هەڵكشا
  2021-02-18       415       

بەپێی بەیاننامەی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی توشبون و مردن بە كۆرۆنا لە عێراق زیاتر هەڵكشاوە بەشێوەیەك لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 896 حاڵەتی نوێی توشبون و 16 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 53 هەزارو 21 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 896 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە یەك هەزارو 691 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 16 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لە پارێزگای هەولێر و یەكێكیشیان لە پارێزگای دهۆك بوە.

ماوەی چەند رۆژێكە تۆماری رۆژانەی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە عێراق روی لە هەڵكشانەو رۆژی دوشەممەش وەزیری تەندروستی عێراق تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی توشبون بە كۆرۆنای گۆڕاوی ئاشكراكرد. لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراقیش چەند بڕیارێكی نوێی بۆ توندكردنەوەی رێكارەكانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا راگەیاندون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 657 هەزار و 453 كەس و لەوانە 13 هەزارو 220 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 612 هەزارو 727 كەسیان چاكبونەتەوەو 31 هەزارو 506 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 302 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×