تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
رایگه‌یاند: تائێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له خشته‌ی گه‌شته ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نه‌كراوه‌و گه‌شته‌كان وه‌ك خۆیانن.
ئاوێنە تاهیر
عەبدوڵا لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی رەسمی یەكێتی وتی"بڕیاری
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سنوردار(كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دراوە) هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر
گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان شاره‌كانی عێراق و هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ش نه‌كردوه،
به‌ڵام پێویسته گه‌شتیاران پابه‌ندی ته‌واوی رێنماییه خۆپارییه‌كان بن له ڤایرۆسی
كۆرۆنا له‌كاتی هاتن و رۆشتنداو هه‌مو گه‌شتیارێكیش ده‌بێت پشكنینی كۆرۆنا بكات ئه‌وكات
رێگه به گه‌شتكردنی ده‌درێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا هیچ بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی را‌گرتن یان گۆڕانكاری
له گه‌شته‌كاندا نه‌دراوه‌و گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش به‌پێی خشته‌ی
ئاسایی خۆی ده‌ڕوات.