كازمی و وەفدی حكومەتی هەرێم تاوتوێی بودجە دەكەن
  2021-02-18       287       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەفدی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبونەوەو پرسی بودجەو هێرشەی موشەكییەكەی سەر هەولێریان تاوتوێ كرد.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا كازمی پێشوازی كردوە لە وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوبا تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و لە كۆبونەوەیەكدا باسیان لە دۆخی سیاسی و ئەمنی و پرسە نیشتمانییەكان كردوە.

بەپێی بەیاننامەكە لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی هێرشە "تیرۆریستییەكەی" سەر شاری هەولێر كراوەو باسیش لە یەكخستنی هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەكان كراوە لەگەڵ حكومەتی هەرێم.

هەروەك لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی ئەو دۆسیانەش كراوە كە پەیوەندییان بە بودجەی عیراقەوە هەیەو بەشێوەیەك گەرەنتی دابەشكردنێكی عادیلانەی سەروەرت و سامان بەسەر هاوڵاتیانی عێراقدا بەبێ جیاوازی زامن بكات و هەروەها هاوتای بێت لەگەڵ دەستورو بنەماكانیدا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×