داوادەكرێت لە گەرمیان رێگە بە لێدانی بیری ئیرتیوازی بدرێت
  2021-02-18       553       

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی، كە داخوازی سنوری گەرمیانی گەیاندۆتە ئەنجومەنەكەو داوای مۆڵەتدان بە لێدانی بیری ئیرتیوازی دەكات.

ئاوێنە، مەزهەر كەریم:

كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند" لەئێستادا واژۆی 16 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانیم كۆكردۆتەوە بۆ رێگەپێدان بەلێدانی بیری ئیرتیوازی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان."

وتیشی"لە 4/11/2018 بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران، لێدانی بیری ئیرتیوازی لە ئیدارە سەربەخۆكان وەرگیراوەتەوەو ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕیارە دەدات، كە ئەمەش ماوەیەكی زۆری دەوێت."

باسی ئەوەش كرد"بەپێی یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن دەتوانرێت ئەو بڕیارە لە ئەنجومەنی وەزیران وەربگیرێتەوەو ئەنجومەنی پارێزگاكان مۆڵەت بدەن بە لێدانی بیر، كە ئەمەش بەشێكی كەمی ئەو لامەركەزیەتەیە كە هەوڵی بۆ دەدرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×