بەڕێوەبەری
قوتابخانەیەك لە سنوری قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای دھۆك لە سەر بینای قوتابخانەکەیان
دەکەوێتە خوارەوە، دوای 13 رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی
شوباتی 2021 گیانی لە دەستدا.
ئاوێنە: لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مامۆستا ئەحمەد
ساڵح، لە گوندی شوشێ سەر بەقەزای ئاکرێ رایگەیاند:" مکائیل تاھر، بەرێوەبەری
قوتابخانەی قەسرۆك بو لە گوندەکەیان، لە رۆژی 5-2-2021 لەسەربانی قوتابخانەکەیان خەریکی
شوشتن و پاککردنەوەی تانکی ئاوی قوتابخانەکەبو و دواتر کەوتوەتە خوارەوە و بە سەختی
برینداربوە."
ئاماژەی بەوەشکرد:"
دوای 13 رۆژ مانەوەی لە ژێر چاودێری لە نەخۆشخانەی گشتی ئاکرێ، ئەمڕۆ مکائیل تاھر
گیانی لە دەستدا."
مکائیل تاھر تەمەنی
36 ساڵ بوە و دانیشتوی گوندی شوشێ بوە، ئەو ماوەی 12 ساڵە مامۆستا بو و دو ساڵیشە
وەک بەرێوەبەری قوتابخانەی قەسرۆک دەسبەکاربوە.