گۆڕان: ئاماژەی دڵخۆشكەر هەن بۆ رێككەوتنی هەرێم و بەغدا
  2021-02-19       446       

وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، رێککەوتن لەگەڵ حکومەتى ناوەندى لەسەر پرسى بودجە و موچە بەلاى ئەوانەوە ئەولەویەتەو دەشڵێت: ئاماژەى دڵخۆشکەر هەن بۆ گەیشتنە رێککەوتن.

ئاوێنە: دلێرعەبدولخالق، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان لەچاوپێکەتنێکى تەلەفزیۆنێدا لەبارەى رێککەوتنى حکومەتى عێراق و  حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر پرسى بودجەو موچە رایگەیاند، بەلاى ئێمەوە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا ئەولەویەتە، پێویستە هەردولا لەچوارچێوەى دەستوردا لەبارەى پرسى بودجەو موچە بگەنە رێککەوتن.

راشیگەیاند، ئاماژەى دڵخۆشکەر هەن بۆ گەیشتنە رێککەوتن، چونکە بەشێک لەلایەنە شیعەکان نەرمىیان نواندوە بەرامبەر پێدانى ماف و شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان.

وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان باسى لە ئەگەرى رێکنەکەوتنى هەرێم لەگەل حکومەتى ناوەندى کردو لەوبارەیەوە رایگەیاند، لەحاڵەتى رێکنەکەوتن لەگەڵ حکومەتى ناوەندى پێویستە حکومەتى هەرێم پلانى جێگرەوەى هەبێت و لەرێگەى داهاتى ناوخۆوە موچەو پارەى پرۆژەى خزمەتگوزارى دابین بکات، لەو حاڵەتەشدا پێویستە چاکسازى ریشەیى و راستەقینە ئەنجام بدات.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، رێککەوتنى هەرێم حکومەتى ناوەندى لەسەر بوجە و شایستە داراییەکان دەبێتە زەمینەسازى بۆ رێککەوتن لەسەر کۆى کێشەکانى نێوان هەردولا.

سەبارەت بەپرسى لامەرکەزیش دلێرعەبدولخالق رایگەیاند، بۆچونى بزوتنەوەى گۆڕان لە سەرەتاى دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا لەسەر جێبەجێ کردنى لامەرکەزى کارگێڕى و دارایى نەگۆڕە، هەروەک چۆن لە کارى رێکخراوەیشدا پەیڕەومان کردوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، جێبەجێکردنى لامەرکەزى دەبێتەهۆى هەنگاونان بۆ ئەنجامدانى چاکسازى راستەقینە.

هەرسەبارەت بەلامەرکەزى وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رونیکردەوە، بۆ ئەوەى ئەزمونێکى جوان و نمونەیى لەسەر ئاستى ناوچەکە پیشان بدەین، پێویستە لامەرکەزى جێبەجێ بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×