ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنساو ئەڵمانیا ئیدانەی هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر دەكەن
  2021-02-19       477       

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنساو ئەڵمانیا ئیدانەی هێرشە موشەكییەی شەوی 15ی ئەم مانگە بۆ سەر هەولێر دەكەن و دەڵێن: ئەو جۆرە هێرشانە قبوڵكراو نین.

ئاوێنە: وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە پاش كۆبونەوەیەكی نێوانیان لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئیدانەكردنی هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێریان دوپاتكردەوەو سەرەخۆشییان لە كەسوكاری قوربانیانی هێرشەكە كرد.

بەیاننامەكە جەختی كردۆتەوە كە هێرش بۆ سەر خەڵك و پێگەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناتۆ قبوڵ ناكەن.

هەروەك لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەتی عێراق دوپاتكردۆتەوەو جەختیشیان لە بەردەوامی پشتیوانییەكانیان بۆ لێدان لە هەڕەشەكانی داعش لە عیراق و سوریا كردۆتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×