تەندروستی هەرێم سێ بژاردە دەخاتە بەردەم لیژنەی باڵا بۆ بڕیاردانی خێرا
  2021-02-19       1041       

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سێ بژاردەیان خستۆتە بەردەم لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بۆ ئەوەی بڕیاری خێراو پێویست بدەن بۆ بەرگرتن لەو تەشەنەكردنەی كۆرۆنا كە لە عێراق هەیە.

ئاوێنە: د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەو ئاستەی ئێستادا، سێ بژاردەمان خستۆتە بەردەم لیژنەی باڵا بۆ بڕیاری خێرا و پێویست لە هەرێمی کوردستان، بۆ پێشگرتن لەو تەشەنەکردنەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە عێراقدا هەیە، لە نزیکترین کاتدا ببێتە بڕیار."

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوەكەیدا سێ بژاردەكەی ئاشكرانەكردون.

پێشتر د.ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاندبو، بڕیارە رۆژی دوشەممەی داهاتو لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆببێتەوەو بەپێی دۆخەکە بڕیار لە رێکارەکان بدات.

ئەوەشی خستبوەڕو"ئێمە پێشنیاری کەرەنتینەکردنەوەی هاوڵاتیانمان نەکردوە، بەڵام پێشنیارمان کردوە یان سنورەکان دابخرێن یان هاتنی گەشتیارو هاوڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق سنوردار بکرێت و لەکاتی هاتنیشیان تێستی خێرای کۆرۆنایان بۆ بکرێت و سامپڵیشیان لێوەربگیرێت بۆ پشکنینی PCR."

ماوەی چەند رۆژێكە تۆماری رۆژانەی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە عێراق روی لە هەڵكشانەو رۆژی دوشەممەی رابردوش وەزیری تەندروستی عێراق تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی توشبون بە كۆرۆنای گۆڕاوی ئاشكراكرد. لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراقیش چەند بڕیارێكی نوێی بۆ توندكردنەوەی رێكارەكانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا راگەیاندون لەوانە جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار.

دوێنێ سەرپەرشتیاری تیمی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی ئاشكرایكرد كە لە ماوەی 18 رۆژی ئەم مانگەدا ئاماری توشبوانی رۆژانەی كۆرۆنا لەسەدا 296 زیادیكردوەو ئەوەشی بە "زەنگێكی مەترسیدار" ناوبرد.

رۆژی 15ی ئەم مانگەش د. شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، پێشنیاری كردبو سنورە ئاسمانی و زەمینییەكانی هەرێم لەگەڵ گشت وڵاتان و عێراق بۆ ماوەی یەک مانگ دابخرێن كە ئەوەش بەبڕوای ئەو بەرپرسەی تەندروستی وا دەكات دواتر پێویست بە کەرەنتینەی شارەکانی هەرێم نەبێت.




زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×