قوباد تاڵەبانی: كۆبونەوەكانمان تا گەیشتن بەڕێككەوتن بەردەوام دەبن
  2021-02-19       422       

قوباد تاڵە‌بانی، سەرۆكی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ عێراق، رایگەیاند"كۆبونە‌وە‌كانمان لە‌ بە‌غدا بە‌ردە‌وام دە‌بن تاوە‌كو دەگەینە‌ رێككە‌وتن لە‌بارە‌ی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان."

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی یەكێتی وتیشی"ئێمە‌ بە‌ھە‌مو لایە‌نەکانمان‌ راگە‌یاندوە‌ كە‌ پابە‌نددە‌بین بە‌ یاسا و دە‌ستورو ئە‌وە‌ی ئە‌ركی حكومە‌تی ھە‌رێمە‌ جێبە‌جێی دە‌كە‌ین و بەرامبەر ئەم پابەندییە دەبێت تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مافەکانی موچەخۆران دابین بکرێت."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە چەند رۆژێكە وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ درێژەدان بە كۆبونەوەو گفتوگۆكان گەڕایەوە بەغداو دوێنێش وەفدەكە بەجیا لەگەڵ هەریەكە لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراقدا كۆبوەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×