وێنە..لەسەر رێگەی ئیبراهیم خەلیل تانكەرێك وەرگەڕاو سوتا
  2021-02-19       307       

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تانكەرێك بارهەڵگری توركی لەسەر رێگەی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل وەرگەڕاو سوتا، لە ئەنجامی روداوەكە، شۆفێری تانكەرەكە گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر رێگەی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل لە نزیك گوندی "شیناڤا" ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری تانكەریی توركی وەرگەڕاو دەستبەجێ ئاگری گرتوە.

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك ئاشكرایكردوە كە لە روداوەكە شۆفێری تانكەرەكە گیانی لەدەستداوەو زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتوە.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×