هاوڵاتییه‌كی
خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له شاری كه‌ركوك ئاگر له خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌رده‌دات،
دوای غه‌رامه‌كردنی له‌لایه‌ن بازگه‌یه‌كی كاتی و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به رێكاره‌كانی
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه.
مازن ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك لە بەیاننامەیەكدا وتی، مەفرەزەیەكی
هاتوچۆ غەرامەی شۆفێرێكی تاكسیان كردوە بەهۆی پێشێلكردنی قەدەغەی هاتوچۆ لە
سەنتەری كەركوك، لەبەرامبەردا شۆفێرەكە هەڵساوە بە ئاگربەردان لە ئۆتۆمبێلەكەی
ئەوەش وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە رێكارەكەی پۆلیسی هاتوچۆ.
بەڵام بەپێی
قسەی پەیامنێری ماڵپەڕی "كەركوك ناو"، ئەو هاوڵاتییه، كە هاوڵاتییەكی
خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تە، ئاگری لە خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌رداوە، ئەوەش دوای
غه‌رامه‌كردنی له‌لایه‌ن بازگه‌یه‌كی كاتی و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به رێكاره‌كانی
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه.
به‌وته‌ی په‌یامنێری
(كه‌ركوك ناو)، ئه‌و هاوڵاتییه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی شوباتی 2021 له بازگه‌یه‌كی
كاتی هێزه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی داوه، به‌وهۆیه‌وه 100 هه‌زار دینار غه‌رامه كراوه، بۆیه دواتر
له سه‌ر پردی شه‌هیدانی ناوبازاڕ ئاگری له خۆیی و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌رداوه.
ئەوەشی
خستۆتەڕو، ئه‌و هاوڵاتییه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.